هەواڵ لەبارەی 'هەرێمی کوردستان' گەڕانەوە

د. زوبیر رەسوڵ

هەرێمی کوردستان چی لە ئەمریکا دەوێت؟

سەردانەکەی سەرۆکی حکومەت بە فەرمی بۆ ئەمریکا و بینینی کارەکتەرە سەرەکییەکانی ئیدارەی ئەمریکا شتێکی کەم نییە، ئەگەر دوور لە توڕەیی ململانێی نێوەخۆوە سەیری ئەم پێشوازییە بکەین، دەزانین کە دەرگەی وەزارەتی دەرەوە و بەرگری و کۆنگرێس ناوەندەکانی دیکەی ئەمریکا هەمیشە کراوە نین بۆ سەرکردەکانی عێراق، چەندین هێزی دەوڵەتیش هەن، کە ناتوانن دەستیان بە جومگە سەرەکییەکانی داڕێژەرانی سیاسەتی کۆشکی سپی بگات.